خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی 5000 نەمامیان چاند



خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی 5000 نەمامیان چاند

 kosar othman([email protected])

 وەک بەشێک لەوانەی ژینگەیی زانکۆیی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی سلێمانی 5000 نەمامیانچاند ،كە ئەوەش لەمیانی جێبەجێكردنی پێواژوی بۆڵۆنیایە كە بۆ ئەمساڵی خوێندن پەیڕەو دەكرێت.

 وەك نەریتێكی نوێ و دەستپێشخەری زانكۆی سلێمانی لەچوارچێوەی پێواژوی بۆلۆنیا یەكێك لە وانەكانی ئەمساڵ بریتییە لە (ژینگەی كاری زانكۆیی)كەلە هەفتەی یەكەمی ئەم وانەیە باسی ژینگە دۆستی و كاری خۆبەخشی و كاری پێكەوەیی دەكرێت، بۆ ئەمساڵ وەك دەستپێك هەر خوێندكارێك نەمامێكی چاند، ئەمەش وەک بەشێک لەوانەی ژینگەی زانکۆیی ھەموو کۆلێجەکانی زانکۆیە کەخۆشبەختانە ئەمساڵ دانرا وەک پڕۆگرامێکی داھێنەرانەی خوێندنی زانکۆ لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق.

جێی باسە ئەم هەڵمەتە لەلایەن سەرپەرشتیارانی پێواژوی بۆڵۆنیا بەڕێوەچوو، كەیەکێک لەچالاکیەکانی ئەم پێواژوە نوێیە نەمام چاندنە کەبڕیاردراوە ببێتە نەریتێکی ساڵانە.





 2019-12-08
 1014