سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی چونگ هسینگ-ی وڵاتی تایوان كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی چونگ هسینگ-ی وڵاتی تایوان كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 11-12-2019، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی نیشتمانی "چونگ هسینگ"(NCHU) ی وڵاتی تایوانی كرد.

شاندەكەی زانكۆی چونگ هسینگ بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر (د. مومین چین) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی نیشتمانی "چونگ هسینگ"(NCHU) ، بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە تایوان و هەروەها ئەندامێتی دوو توێژەری زانكۆی ناوبراو پێكهاتبوون.
لە دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە ئەكادیمی و زانستییەكانی نێوان هەردوو زانكۆ كرا، هەروەها ئاڵوگۆڕكردنی مامۆستایان و خوێندكاران لەنێوان هەردوو زانكۆو ئاسانكاری بۆ ئەو خوێندكارانەی كە دەیانەوێت لە زانكۆی چونگ هسینگ"(NCHU) لە تایوان بخوێنن.
هەرلەو دیدارەدا د.كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی و د. نزار رەوف عەبدوڵڵا مامۆستای بەشی فیزیای كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون.
هەمان رۆژ شاندەكەی زانكۆی نیشتمانی "چونگ هسینگ"(NCHU) ، سەردانی كۆلێجی زانستە رامیارییەكانی زانكۆی سلێمانییان كردو لەگەڵ راگرو ژمارەیەك مامۆستای ئەو كۆلێجە كۆبوونەوەو دواتر لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی كۆلێجی زانستە رامیارییەكان سیمینارێكیان بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی ئەو كۆلێجە ئەنجامدا، كە تێیدا زانیاری وردیان لەسەر زانكۆكەیان و شێوازی خوێندن و سیستمی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی وڵاتەكەیان لەگەڵ وڵاتی چین و وڵاتانی تری جیهان خستەڕوو، دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ پرسیارەكانی مامۆستایان و خوێندكاران لەسەر كۆی بابەتە پێشكەشكراوەكە كرایەوە، پاشان وەفدی ناوبراو بۆ هەمان مەبەست، سەردانی كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی كرد.
 
  
   
 




 2019-12-11
 404