پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە



پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە

 [email protected]

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانییەوە بروسەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، بە ناوی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە گەرمترین پیرۆبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەم.
بەو هیوایەم ساڵی 2020 ساڵی  زیاتر پێشخستنی رەوتی خوێندن و پەروەردە و هاوتاییكردنی لەگەڵ سیستمی نوێ و گۆرانكارییە سەردەمییەكانی پرۆسەی خوێندن بێت لە جیهاندا، هەروەها ساڵێكی پڕ دەستكەوتیش بێت بۆ خوێندكارە ئازیزەكانمان.. دووبارە ساڵی نوێ لە هەموو لایەك پیرۆزبێت..
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
‏‎د.ڕەزا حەسەن
‏‎سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
 
 
 
 




 2019-12-31
 320