پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردسات



پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردسات

 [email protected]

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كەڵی ئاسمانی كوردساتەوە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوبەر و كادرو كارمەندانی ئەو كەناڵە جوانە كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی 

بەرێزان/ بەڕێوبەر و كادرو كارمەندانی كوردسات،
بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی كوردساتان لێی ئەكەم، هیوام وایە كوردسات بۆ داهاتووی كاری میدیایی درێژە بەسیاسەتی راست و دروستی خۆیی بدات، كورسات شاشەیەكی سەنگینی ماڵەكانمانەو بەهۆیی راستگۆیی و بابەتی بوونی بۆتە سەرچاوەیەكی گرنگی هەواڵ و شیكاری سیاسی و بابەتی هەمەجۆری كۆمەڵایەتی و وەرزشی و تەندروستی، هیوام وایە ساڵی نوێی تەمەنی كوردسات پڕبێت لە پڕۆژەو دیدی نوێی و جێگای هەموو پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵی كوردەواریی وەك هەمیشە تێدا ببێتەوە..
پیرۆزە...
 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
 د. ڕەزا حەسەن 
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی 
 
 




 2020-01-01
 813