زانكۆى سلێمانى تۆمارێكى نوێ‌ بەدەست دەهێنێت



زانكۆى سلێمانى تۆمارێكى نوێ‌ بەدەست دەهێنێت

 kosarothman([email protected])

 زانكۆى سلێمانى تۆمارێكى نوێ‌ بەدەست دەهێنێت

لەسەر ئاستى هەرێمى كوردستان بە باشترین زانكۆ و لەسەر ئاستى عێراقیش بەسێیەم باشترین زانكۆ دەستنیشاندەكرێت.

بە پیێ‌ داویین ریزبەندى باشترین زانكۆكانى جیهانى كە دەزگاى (SCImago بۆ ریزبەندى دامەزراوەكان) ئەنجامیداوه‌، لەسەر ئاستى 10 باشترین زانكۆكانى عێراق ، زانكۆى سلێمانى لە پلەى سێیەم دایە ، و لەسەر ئاستى زانكۆكانىهەرێمى كوردستانیش پلەى یەكەمى بەدەست هێناوە، ئەمەش بە تومارێكى نوێ‌ دادەنرێت لە مێژووى زانكۆكەدا .

(SCImago) بۆ ریزبەندى دامەزراوەكان) كە بە (SIR) دەناسرێت سالآنە بە پیێ‌ پێوەرى زانستى ریزبەندى بۆ زانكۆكانىجیهان دەكات ، لەسەر ئاستى عێراق پێگەى زانكۆى سلێٍمانى بەرزبوونەوەیەكى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیوە بە شێوەیەك كە تەنها چەند خاڵێك لە پاش یەكەمى ریزبەندییەكەوە دێت.

ئەوەى جیێ‌ سەرنجە جگە لە زانكۆى سلێمانى هیچ زانكۆیەكى ترى هەرێمى كوردستان لە رێزبەندى 10 باشترینزانكۆكانى عیراق دا نییە ، بەلآم زانكۆ سلێمانى بە سێیەم باشترین زانكۆى عیراقى دەستنیشانكراوە ئەمەش بە واتایە ئەوەدێت كە لە سەر ئاستى هەرێمى كوردستان یەكەمینە.

(SCImago بۆ ریزبەندى دامەزراوەكان ) لە پێنچ سێكتەرى جیاواز دا ریزبەندى بۆ ئاستى زانكۆ و دامەزراوەئەكادیمییەكان دەكات لەوانە : حكومى ، تەندروستى ، خوێندنى بالآ ، تایبەت ، ئەوانى دیكە . پێوەرە و ستانداردەكانىهەڵسەنگاندنیش ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت : هەگبەى توێژینەوەكان ، هەماهەنگى نێودەوڵەتى ،و ئاستى بڵاوكراوەكان -ئیمپاكت فاكتەر.

بە پیێ‌ ئەم بوارانە لەسەر ئاستى 10 باشترین زانكۆ حكومییەكانى عێراق زانكۆى سلێمانى لە پێگەى سێیەمدایە بە پلەى (718)یە كە تەنها 7 خاڵى ماوە بگاتە یەكەمى ریزبەندییەكە.

( SCImago بۆ ریزبەندى دامەزراوەكان) دامەزراوەیەكى زانستییە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمییەكاندەكات كە بنكەى سەرەكى لە ولآتى ئیسپانیایە و ئەم دامەزراوانە لە خۆ دەگرێت :

ئەنجومەنى توێژینەوەى نیشتمانى ئیسپانیا

زانكۆى گرانادا

زانكۆى كارلوسى سێیەمى مەدرید

زانكۆى ئەڵكالا

زانكۆى ئێكستریمادورا

- لەگەڵ چەندین دامەزراوەى ترى زانستى و ئەكادیمى ئیسانیا پۆلێنكاری ئەكادیمى و زانستى بۆ دامەزراوە تایبەتەكانى بوارى توێژینەوە و راڤەى زانستى ، لەسەر بنچینەى ئەم بوارانە

دەكات : ئەداى توێژینەوە، داهێنان و دەستپێشخەرییەكان ،و كاریگەرى كۆمەلآیەتى. رێژەى هەڵسەنگاندنەكانلە( 100% )

بەمشێوەیە دیاری دەكرێت:

 50% بۆ تویژینەوە و بلآوكراوە ئەكادیمى و زانستییەكان

 30% داهێنان و دەستپێشخەرییەكان

 20% كاریگەرى كۆمەلآیەتیەكان

زانكۆی سلێمانی كە بە زانكۆى دایك دەناسرێت بۆ ماوەى چەندین ساڵە بە یەكەمى زانكۆكانى كوردستان دەست نیشاندەكرێت ، لە ریزبەندییە جیهانییەكان دا ساڵانە ریكۆری نوێ‌ و پلەی بەرزتۆمار دەكات.

جگە لەوەى لەسەر ئاستی هەرێمیكورستان بە پلەی یەكەم دێت و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لە هەڵكشانی بەردەوام دایە بۆنموونە، لە ریزبەندی(Webometrics) بۆ ریزبەندیكردنی زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمیە باوەرپێكراوەكانی جیهان لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵای وڵاتی ئیسپانیا یە زانكۆى سلێمانى لەسەر ئاستى هەرێمى كوردستان پلەى یەكەمى بەدەست

هێناوە. هەروەها لە بە پێی رِیزبەندی ماڵپەرِی ئەلێكسا بۆ ماڵپەرِى زانكۆ عیراقییەكان ماڵپەرِی زانكۆى سلێمانى(univsul.edu.iq) پلەی یەكەمى رِیزبەندییەكەی وەرگرتووە، كە دەكاتە باشترینی زانكۆكانى هەرێمی كوردستان.





 2020-01-09
 1986