سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات

 [email protected]

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی،  بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو دەستەی نوسەران‌و تەواوی میدیاكارانی ئەو رۆژنامەیە دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی داگیرساندنی بیست‌و نۆیەمین مۆمی تەمەنی پڕ دەستكەوتی رۆژنامەی ئازیزی كوردستانی نوێ بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی ئەو یادەوەرییە شیرینە لە سەرنووسەرو دەستەی نوسەران‌و تەواوی میدیاكارانی ئەو رۆژنامە خۆشەویستە دەكەین و هیوای ئەوە دەخوازین بەردەوامبن لەسەر ئەو كاروانە گەورەیەی خەباتی میدیایی كە بێگومان وێڕای بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیشەیی، هاوشان ئەركێكی حزبی‌و رێكخراوەیی‌و جێبەجێكردنی فەرمایشتێكی سەرۆك مام جەلال-یشە، كە هەمیشە هانی دەداین بایەخی زیاتر بە كوردستانی نوێ‌و ئەو رۆژنامە تاقانەیەی یەكێتی‌و كوردایەتی بدەین.
رۆژنامەی كوردستانی نوێ، رۆژنامەی رۆژانەی یەكێتی‌و دیاری مامی گەورەیە بۆ خوێنەرانی كوردستان، هەربۆیەش هەمیشە وەك مینبەرێكی گشتی دەرگای بۆ تەواوی نووسەرو رۆژنامەنووسانی كوردستان‌و قەڵەمە ئازاو ئازادەكانیش لەسەر پشت بووە، هەروەك ئەو كاروانە بۆتە قوتابخانەیەكیش بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسی بوێرو ئازاو چاونەترس، كە ئەمە جێگەی شانازییە بۆ ئەو رۆژنامەیە كە یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كاغەزییە كە لە دوای راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 ەوە بێ وچان خزمەت بە بواری رۆژنامەگەری و رۆشنبیری و هونەرو كلتوری هەرێمی كوردستان دەكات.
 
دووبارە پیرۆزە...
 
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن 
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی 
 




 2020-01-12
 128