پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر سەردار میرزا قادر



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر سەردار میرزا قادر

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی شاری سلێمانی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر سەردار میرزا قادر لە بەشی بایولۆجی لە زانكۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بە داخەوە بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی شاری سلێمانی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر  دكتۆر «سەردار میرزا قادر » مامۆستا لە بەشی بایلۆجی زانكۆی سلێمانی، كە بە نەخۆشی دڵ لە ووڵاتی تایلند گیانی سپارد، ھەرچەندە دكتۆر سەردار پێش چەند ساڵێك لەمەوبەر خانەنشین بوو، بەڵام خزمەتێكی گەورەی بە رەوتی زانست كردوە لە چەندین زانكۆ لە عێراق و كوردستان، بەتایبەت لە زانكۆی سلێمانی.
 بەم بۆنە خەمناكەوە، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەین و هیوادارین ئەمە دواین خەمیان بێت و خوای گەورە لە دكتۆر «سەردار میرزا قادر » خۆش بێت و بە بە هەشتی بەرینی خۆی شادبكات و سەبوری خانەوادەكەی بدات.. 
انالله واناالیە راجعون...
 
 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر 
      د.ڕەزا حەسەن
 سەرۆكي زانكۆی سلێمانی 
 

 





 2020-03-14
 1341