په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌



په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌

 kosarothman([email protected])

 مامۆستایان ، فه‌رمانبه‌ران و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی….

   به‌بۆنه‌ی هاتنی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردی-یه‌وه‌ به‌ناوی خۆم وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان لێده‌که‌ین،هیوادارین کە نەورۆزی ئەمساڵ کۆتایی هەموو ناخۆشییەکان بێت ،بەداخەوە نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ هاتنی دەردێکی کوشندە کە هەموو مرۆڤایەتی گرتۆتەوە کە گەلی کوردیش بێبەش نییە لە مەترسییەکانی ئەو دەردە کوشندەیە.

ئێمە ئه‌مساڵ‌ له‌ کاتێکدا پێشوازی له‌ نه‌ورۆز ده‌که‌ین که‌ کوردستان له‌ رووی تەندروستییەوە بەهەلومەرجێکی دژواردا تێپەڕدەبێت، له‌گه‌ل په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز، داواکارین نەورۆزی ئەمساڵ کۆتایی زاڵ بوون بێت بەسەر ئەو پەتایە هەروەک چۆن نەورۆز جەژنی سەرکەوتن و ئازادییە،سیمبولی کۆتاییهاتنی زوڵم زۆردارییە دەستپێکێکی گرنگیشە بۆ دووبارە بوژانەوە.

  بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم بارە نەخوازراوە پێویستە ئارام بگرین و ڕووبەڕوی پەتای کۆرۆنا ببینەوە پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بین و هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بین، دوبارەی دەکەمەوە کە بە مانەوە  لەماڵەکانمان وجێبەجێکردنی ڕێنماییەکان کۆتای بەم دۆخەش دێت.

                              دوبارە نەورۆزتان پیرۆز بێت و تەندروست باش بن

 

                                           پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر

                                                 د.ره‌زا حه‌سه‌ن

                                          سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی

 





 2020-03-20
 173