پارێزگاری سلێمانی سوپاسی زانكۆی سلێمانی دەكات



پارێزگاری سلێمانی سوپاسی زانكۆی سلێمانی دەكات

 kosarothman([email protected].iq)

بەناوی خەڵك‌و پارێزگای سلێمانییەوە، سوپاس‌و پێزانینی خۆمان پێشكەش بە بەڕێزان سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی و كۆلیژو بەش‌و مامۆستایان‌و توێژەرانی زانستمەندو دانشمەندو توانستمەند، دەکەین، كە بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دەستیان كردووە بە بەرهەمهێنانی ماددەی (ڤی تی ئێم) كە لە پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت.
ئەم هەنگاوە دەبێتە پشتیوانییەکی زانستیی گەورە بۆ كەرتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان‌و دەمانباتە قۆناغی بەشداریی‌و پشتبەخۆبەستن لە كایە جیاجیاكانداو پێداویستییەکانی ئەم بوارە هەستیارەش پڕدەكاتەوە.

بەخشش و داهێنانی بەردەوام بۆ زانكۆی دایك (زانكۆی سلێمانی) دەخوازین.

                                                                                                       

                                                                      د.هەڤاڵ ئەبوبەكر
                                                                        پارێزگاری سلێمانی
                                                                             ٢٧/ ٣/ ٢٠٢٠

 





 2020-03-27
 780