لیژنەی خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی عێراقی فیدراڵ دەستخۆشی لەزانکۆی سلێمانی دەکات



لیژنەی خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی عێراقی فیدراڵ دەستخۆشی لەزانکۆی سلێمانی دەکات

 kosarothman([email protected])

بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ دەستخۆشی لەزانکۆی سلێمانی دەکات ،لەپای هەوڵ و ماندوبونیان و پێشەنگیان لەدروستکردنی پێکهاتەیەک کە ئاسانکاری دەکات بۆ دیاریکردنی توشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا،ئەمەی خوارەوە دەقی دەست خۆشییەکەیە.

بۆ /بەڕێزان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی

بەناوی لیژنەی خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی عێڕاقی فیدراڵ دەستخۆشی و پیرۆزباییەکی گەرم لەبەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و گشت ستافی ئەکادیمی بەتایبەت هەردوو بەشی بایۆلۆجی و کیمیا و کارمەندانیان دەکەین، لەپای هەوڵ و ماندوبونیان و پێشەنگیان لەدروستکردنی پێکهاتەیەک کە ئاسانکاری دەکات بۆ دیاریکردنی توشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا... بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک ...دوبارە هەر سەرکەوت و پێشەنگ بن...

  د.طه حمدامین خضر

   بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵا له‌پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ





 2020-03-28
 1025