سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی سوپاسی زانكۆی سلێمانی دەكات



سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی سوپاسی زانكۆی سلێمانی دەكات

 [email protected]

لە پای هەوڵەكانی زانكۆی سلێمانی بۆ بەرهەمهێنانی ماددەی (ڤی تی ئێم) كە لە پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت، د. جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی: 

سوپاس‌و پێزانینی خۆم  ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی دەكەم، كە بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان  و بەهاوكاری دەزگای مرۆیی مام دەستیان كردووە بە بەرهەمهێنانی ماددەی (ڤی تی ئێم) كە لە پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت.
ئەم هەنگاوە دەبێتە پشتیوانییەكی زانستیی گەورە بۆ كەرتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان‌ چونكە لەئێستادا پێویستییەكی زۆریان بەم دەرمانە هەیە .  سەركەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازم  ، هیوادارم وەك هەمیشە پێشەنگ وداهێنەربن .
بەهیوای زووچاكبونەوەش بۆ سەرجەم توشبووانی ئەم ڤایرۆسە
 
 د. جوان ئیحسان
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق
 

 





 2020-03-28
 303