سەرۆكی زانكۆی سلێمانی: هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ خوێندنی ئەلكترۆنی كردووە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی: هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ خوێندنی ئەلكترۆنی كردووە

 [email protected]

 بڕیارە لەهەفتەی داهاتووەوە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەست بەخوێندنی ئەلكترۆنی بكەن و لەو چوارەچێوەیەشدا هەموو ئامادەكاریەك كراوە.

د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەهەفتەی داهاتووەوە دەست بەخوێندنی ئەلكترۆنی دەكەن و زانكۆی سلێمانیش هەموو ئامادەكارییەكی لەو چوارچێوەیەدا كردوە.
 
وتیشی: ئەو بەشانەی كە وانەكانیان تیۆرییە دەست بەخوێندنی ئەلكترۆنی دەكەن و بەپشتیوانی هەموو لایەك رێگردەبین لەفەوتانی خوێندنی ئەمساڵ.
 
لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانیش سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتی: دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران پەیوەندی بە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە هەیە و تائێستا هیچ بەرچاو روونیەك نیە كەی دەوامی ئەوان دەكرێتەوە.
 
 
 




 2020-04-30
 2748