سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كۆبووەوە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كۆبووەوە

 [email protected]

لە كۆبوونەوەیەكدا كە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەسەر ڕەوشی پڕۆسەی خوێندن لە كوردستان كرد. 
لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی دور ودرێژ  ھەنگاوەكانی تەواوكردنی پرۆسەی خوێندنی  ئەمساڵی  خوێندن  ٢٠١٩-٢٠٢٠ باسی لێوەكرا و جەنابی كونسوڵی  ئەمریكا  دەستخۆشی و پشتیوانی بۆ ھەنگاوەكانی  تەواوكردنی  خوێندن لە زانكۆكانی كوردستان  دەربڕی و پشگیری ئەو  ڕێنمایی و ڕێكارانەی كرد  و پاشان لەگەڵ چەند خوێندكاریكی زانكۆی سلێمانی   گفتوگۆی ئەنجامدا.
هەرلەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێزان دلێر لە كونسوڵخانەی ئەمریكا و ھاوبیر لە گۆشەی ئەمریكی لە زانكۆی سلێمانی بەشداربوون.
 




 2020-06-04
 2667