رێكخراوی سپاركی هۆڵەندی خولێكی پرۆگرامی ئاشتی لە رێگەی میانڕەوییەوە بۆ ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی بەڕێوەبرد



رێكخراوی سپاركی هۆڵەندی خولێكی پرۆگرامی ئاشتی لە رێگەی میانڕەوییەوە بۆ ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی بەڕێوەبرد

 [email protected]

رێكخراوی سپاركی هۆڵەندی بە هاوكاری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و بە سەرپەرشتی د.ئیبتیسام ئیسماعیل قادر، خولێكی تایبەتی بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی هەردوو بەشی كۆمەڵناسی و كاری كۆمەڵایەتی بە شێوەی ئۆنلاین كردەوە.

ئامانج لە كردنەوەی خولەكە بریتی بوو لە رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی بیری توندڕەوی و زەمینەسازیكردن بۆ بیری میانڕەوی و هەروەها ئاشناكردن و راهێنانی مامۆستایانی زانكۆ بە هۆكارەكانی بیری توندڕەوی و میكانیزمەكانی چارەسەركردنی بیری توندڕەوی لای خوێندكارانی زانكۆ.
خولەكە بە ناونیشانی پرۆگرامی ئاشتی لە رێگەی میانڕەوی بە شێوەی ئۆنلاین و لە ماوەی رۆژانی ١٣ و ١٤ و ١٥ ی تەمووز بەرێوەچوو، خولەكە لە لایەن راهێنەری نێودەوڵەتی پیتەر كنوپە شارەزا لە بواری میانڕەوی ئەنجامدرا.
 ئەوەش پاش زنجیرەیەك لە كۆبونەوەی ئامادەكاری لە نێوان هەردوو بەڕێزان د.پشتیوان فەرەج محەمەد و رەنجدەر خالید لە رێكخراوی سپارك و د. ئامانج حەسەن ئەحمەد، یاریدەدەری راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی.
رۆژانی یەكەم و دووەمی خولەكە تایبەت بوو بە خستنەڕوو بایەخی میانڕەوی و ناسینەوەی نیشانەكانی كەسی توندڕەو و دەستنیشانكردنی گرنگترین هۆكارەكانی بەرهەمهێنانی بیری توندوتیژی و تیرۆر. هەروەها رۆژی سێیەمی خولەكە تایبەت بوو بە گرنگترین ئەو هەنگاوە خێرایانەی كە لە رێگەیەوە دەتوانرێت مامەڵە لەگەڵ كەسی توندڕەو بكرێت و چارەسەری خێرای بۆ ئەنجام بدرێت.
رێكخراوی سپارك سەر بە وڵاتی هۆڵەندایە و گرنگی بە بواری خوێندنی باڵا و هاوكاریكردنی پەنابەران و پێشكەشكردنی هاریكاری و كۆمەك بۆ دەستپێشخەری هەلی كار دەدات بە تایبەت لەو وڵاتانەی كە پاشماوەی جەنگن بە مەبەستی پێشخستنی كۆمەڵگا بەرەو ئاشتی و ئاوەدانی و سەقامگیری.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 




 2020-07-15
 519