بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دەستنیشاندەكرێت



بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دەستنیشاندەكرێت

 [email protected]

 لە ریزبەندی وێبمیتریكس بۆ زانكۆ جیهانیەكان بۆ ساڵی 2020، بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان  بە یەكەم دەستنیشاندەكرێت.
لە ریزبەندی وێبۆمیتریكس بۆ شەش مانگی یەكەمی ساَلی 2020، زانكۆی سلێمانی لە ئاستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستانی بە پلەی یەكەم دێت، لە سەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لە پلەی شەشەمدایە. 
بە پیێ نوێترین راپۆرتی وێبۆمیتریكس بۆ ئاستی زانكۆكانی جیهانی كە لە مانگی تەمموزدا بڵاوكراوتەوە، لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ ئەهلی و حكومیەكانی هەرێمی كوردستان زانكۆی سلێمانی بۆ جارێكی تر بە پلەی یەكەم دێت،لە سەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لە پلەی شەشەمدایە. 
 بە پشت بە ستن بەو داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی فەرمی (Webometrics) بۆ رانكینی زانكۆكانی جیهانی بڵاودەكاتەوە، پێگەی زانكۆی سلێمانی بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە، بۆ ئەمساڵیش  دووبارە زانكۆی سلێمانی یەكەمی هەموو زانكۆكانی كوردستانەو لە پلەی یەكەمدایە، ئەمەش لە كاتێكدایە لە تەواوی پێوەر و رێبەرە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەكانی تری هەڵسەنگاندن وریزبەندیكردنی زانكۆكان وەك ( UniRanking و Google Scholar Citations و Alexa) زانكۆی سلێمانی بە پێشەنگی زانكۆكانی كوردستان دادەنرێت و بە باشترین زانكۆ دەستنیشان كراوە.
یزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجوومەنی بالای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و سالانەی هەَلسەنگاندن بۆ زانكۆجیهانییەكان دەكات ، زانكۆی سلێمانی سالانە ریكۆردی نوێ وپلەی بەرزتر تۆماردەكات، ئەمسالێش سەرەڕای بەردەوامی قەیرانی دارایی، بەڵام بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆك و ئەنجونی زانكۆی سلێمانی و بە پەرۆشی و دڵسۆزی مامۆستا و فەرمانبەرەكانی توانی باشترین ریكۆرد لە ئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ ئەهلی وحكومیەكانی هەرێمی كوردستاندا بە پلەی یەكەم بێت لە ریزبەنەوە دی نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەدەوام لە بەرزبوونەوەدایە، تەنانەت كە ئەمساڵ كە هەر لە مانگەكانی سەرەتای ساڵی 2020،ەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو زیادبوونی مەترسییەكان  و لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، بۆ ماوەیەكی زۆر خوێندن و بەشێكی زۆری چالاكییە ئەكادیمییەكان راوەستان و سنوورداركران، بەڵام زانكۆی سلێمانی بە هەوڵی بەردەوامی سەرۆكی زانكۆو ئەنجومەنی زانكۆو مامۆستایان توانی هاوشانی دەزگا تەندروستییەكان بەشداری كارای هەبێت لە رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.
 
 
 
 




 2020-07-22
 219