مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوەو بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو



مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوەو بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو

 [email protected]

ئێوارەی ئەمڕۆ 8-8-2020، بەئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و چەندین هونەرمەندو رۆشنبیرو نوسەرو كەسایەتی شاری سلێمانی لە باخچەی مەڵبەندی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی (بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوەو بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی)، بەڕێوەچوو.

 (بیبلیۆگرافیای بڵاوكراوەو بەڵگەنامەی هونەری شانۆی شاری سلێمانی)، لەلایەن "بوار نورەدین"ەوە، ئامادەكراوەو تێیدا بە هەزاران بەڵگەنامەی شانۆیی و هونەری شاری سلێمانی بەشێوەیەكی زانستی و سەردەمییانە تێدا دیكۆمینتكراوە، كە ئەم بابەتانە بۆ خۆیان سامانێكی نەتەوەیی و كلتوری وڵاتەكەمانن.
مەراسیمەكە لەلایەن زانكۆی سلێمانی و سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانەوە سازكرابوو.
 

 





 2020-08-08
 513