ئاگاداریەك بۆ ئەو خوێندكارانەی كە دەخوازن مامەڵەی گواستنەوە ، دابەزاندن ، بەرزكردنەوە پێشكەش بكەن



ئاگاداریەك بۆ ئەو خوێندكارانەی كە دەخوازن مامەڵەی گواستنەوە ، دابەزاندن ، بەرزكردنەوە پێشكەش بكەن

 [email protected]

ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەین كە دەخوازن مامەڵەی (گواستنەوە ، دابەزاندن ، بەرزكردنەوە) پێشكەش بە زانكۆی سلێمانی بكەن بۆ گواستنەوەیان بۆ زانكۆیەكی تر وە بۆ ئەوەی خوێندكار ئەرك نەكێشێت و سەردانی زانكۆی سلێمانی بكات بۆ ڕایی كردن مامەڵەكەی وە بە لەبەرچاوكردنی دۆخی تەندروستی و ئابوری ناوچەكە، پێویستە خوێندكار بە ئۆن لاین داواكارییەكەی پێشكەش بكات لە ڕێگای ئەم لینكەی خوارەوە كە بریتیە لە فۆرمی پێشكەشكردن بۆ مامەڵەی گواستنەوە و دابەزاندن و بەرزكردنەوە‌. تكایە سەردانی زانكۆی سلێمانی مەكەن و لەڕێگای ژمارەی مۆبایل كە داواكراوە لە فۆرمەكە پەیوەندیتان پێوە دەكرێت لە كاتی پێویستدا.

لە رێگەی ئەم لینكەوە خوێندكار دەتوانێت داواكارییپێشكەش بكات:
 
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfFqCRuWmdrjNy1gWiykgksgH-NKQ-QyfgpxLEWNwW2PyUeXw/viewform
 




 2020-08-09
 2912