پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان سابیر كوردستانی



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان سابیر كوردستانی

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان "سابیر كوردستانی"، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردو و سەرجەم هونەرمەندانی كوردستان كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

 بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان "سابیر كوردستانی"،مان پێگەیشت كە ئەمشەو بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە، هونەرمەند سابیر كوردستانی ساڵانێكی زۆرە خزمەت بە هونەری گۆرانی و میوزیكی ڕەسەنی كوردی دەكات و چەندین بەرهەمی هونەری جوان و بەپێزی گۆرانی هەبووە، كەسامانێكی گەورەبوون بۆ هونەری گەلەكەمان، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەكەیان و سەرجەم هونەرمەندانی كوردستان دەكەین، هیوادارین ئەمە دواین خەم بێت و لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات  و ئارامیش بە هەموولایەك پێببەخشێت.
 انا لله و إنا الیە راجعون..
 
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
     د.ڕەزا حەسەن
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی 
 




 2020-08-10
 797