Employing



Employing

 Shakar Muhamad ([email protected])

 وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەرچوانی تواناسازی و یەکەم و دوەم و سێیەمەکان دامەزران

 دوای هەوڵە بەردەوامەکانی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی دەرچوانی تواناسازی و یەکەم و دوەم و سێیەمەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی دەرچوانی تواناسازی و یەکەم و دوەم و سێیەمەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
لەو بارەیەوە لە نوسراوێکدا، بەژمارە (٦٥٥٢) لە ڕێکەوتی (١٢/٨/٢٠١٥) بەئیمزای نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەرچوەو، وێنەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژێنەوەی زانستی کراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دامەزراندنی دەرچوانی تواناسازی و یەکەم و دوەم و سێیەمەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
ئەم دامەزراندنەش، دوای کۆبونەوەیەکی هاوبەشی نێوان د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕێباز حەمڵان وەزیری دارایی و ئابوری و نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هات، کە لە ڕێکەوتی (١٠/٨/٢٠١٥) لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.
 وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە "حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دامەزراندنی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی کە ژمارەیان (٩٧) کەس و سەرجەمیان بڕوانامەی ماستەریان بەدەستهێناوە".
لە هەمان نوسراوەدا "حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دامەزراندنی (یەکەم و دوەم و سێەم)ی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان (١٦٥٠) کەسە، ئەوەش بەم شێوەیەی لای خوارەوە.
دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) کە ژمارەیان (١٤٣٣) کەسە.
دەرچوانی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣) کە ژمارەیان (٢١٥) کەسە.
 دەرچوانی یەکەمی پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١١-٢٠١٣) کە ژمارەیان (٢) کەس و پێشتر دانەمەزراون.
لە هەمان نوسراودا و ئەوەی پەیوەستە بەدامەزراندنی (یەکەم و دوەم و سێیەم)ی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢١٠٤-٢٠١٥)، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی میلاکی پێویست لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ٢٠١٦ دابین دەکات.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی داوا لە یەکەم و دوەم و سێیەمەکانی دەرچوانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) دەکات سەردانی زانکۆ و پەیمانگەکان بکەن بۆ دلنیابون لە ناوەکانیان.
 




 2015-08-23
 2443