ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 2-9-2020، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆو  یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێك تاوتوێكرا، كە گرنگرترینیان باس لە میكانیزمی كردنەوەی دەستپێكی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021، كراو تێیدا راوپێشنیاری سەرجەم ئەندامان وەرگیراو گفتوگۆی لەبارەوەكرا .

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی لەوەكرد كە خوێندن ڕەهەندێكی نیشتمانی هەیە هەربۆیە لەبارەی كردنەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردەدات كە چۆن و لەچ كاتێكدا بێت، ئەوەی لەئیستادا بەربژێری یەكەمە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندكاران ئەوەیە كە خوێندن بەشێوەی ئاوێتە بێت واتە بابەتە تیۆرییەكان بەشێوەی ئەلكترۆنی بخوێندرێت و بابەتە پراكتییەكانیش لەناو كەمپەس و تاقیگەكاندا بوترێنەوە، وتیشی كردنەوەی دەرگای زانكۆ بەو جۆرە پێویستی بە دەعمێكی ماددی باش دەبێت تا پرۆسەكە سەركەوتوو بێت.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەشدا سەرۆكی زانكۆ باسی لە پرۆژەیەك كرد كە ئنستیتیوتی كەلەپووری كورد داوا دەكەن زانكۆی سلێمانی دانیان پێدا بنێت و وەكو ناوەندێكی ئەكادیمی بناسێندرێت  كە بتوانن بەشێوەیەكی ئەكادیمی دەستی هونەرمەندان بگرن  ئەمەشبۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی هونەری كوردی.

هەرلە كۆبوونەوەكەدا كۆلێژی كشتوكاڵ پرۆژەیەكیان خستەڕوو سەبارەت بەكردنەوەی خوێند لە زانكۆدا پرۆژەكە بەناوی پەرت كردنی سیمیستەری خویًندن بوو ،كە لەو پرۆژەیەدا باس لەپارستنی كوالێتی خوێندن كراوە هەروەها كەمكردنەوەی بەریەككەوتن بەڕێژەی50% كە بەتیرۆو تەسەل گفتوگۆ لەسەر ئەو پرۆژەیەش كرا.

بەشێكی تری كۆبوونەوەكەش باس لەڕێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران  بوو، بەجورێك لەهەفتەی داهاتووەوە فەرمانبەراندوو ڕۆژ دەوام بكەن بەڕەچاوكردنی رێكارە تەندروستییەكان.

دواتر گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی تری تایبەت بە كێشە ئیدارییەكانی كۆلێجەكان كراو پێشنیازی سەرجەم ئەندامان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە وەرگیرا.

 

 





 2020-09-02
 2508