New ID Card System



New ID Card System

 Shakar Muhamad ([email protected])

Office of Information Technology at the University of Sulaimani announced that their system for generating students ID cards completed.

Students can visit the office to fill their form and submit their information to the office. However, The ID card Lab will be open Sunday and Monday every week during the summer holiday between (9am - 12pm).

Every Students must have the following requirements.

- National ID card.

- Citizenship

- Passport if available

- Gmail account

 

 

سیستمی (ID CARD)ی نوێی زانکۆى سلێمانى دەستبەکار بوو

 

لە هەنگاوێکی نوێدا و بۆ بەئەلکترۆنیکردنی کاروبارەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە رووی کارگێڕییەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیارییەکانی زانکۆی سلێمانی، سیستمی (ID CARD)ی نوێی خستەکار، کە لە رێگەی ئەم سیستمە نوێیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری کارەکانی خوێنکاران و ستافی زانکۆی پێ بکرێت.

 

لەمبارەیەوە ناصح عبدالکریم دروستکەر و سەرپەرشتیاری سیستمەکە تایبەت بە وێبگەی زانکۆ وتی:  "سستمى (ID CARD) دەکرێت بە دوو بەشى سەرەکییەوە، بەشی یەکەم (Software) نەرمەکاڵا یان ئەو پرۆگرامەی کە سیستمەکە بەڕێوە دەبات، تەواوی ئەم سیستمەش لەلایەن خۆمان و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دروستکراوەو کاری تیا دەکرێت، بەشی دووەمیش (Hardware)ە کە سەرجەم (Materials)ەکانی سستمەکە لەخۆی دەگرێت".

 

سەبارەت بە جیاوازی نێوان ئەم کارتە لەگەڵ کارتە کلاسیکەکان (ناصح عبدالکریم)وتی: "جۆرى ئەو کارتەى کە بەکاردێت لەم کارەدا لە جۆری (Radio-frequency identification) چەندین تایبەتمەندى لەخۆ دەگرێت، هەڵگرى (Chip)ی تایبەت بەخۆیەتی کە تواناى هەڵگرتنى تەواوى زانیارى کەسى خاوەن کارتەکەى هەیە، جگە لە (Serial Number) تایبەت بە کارتەکە و دانانى (QR Code) لەسەر کارتەکان بۆ زیاتر ئاسانکردنى تۆمارکردنی کارتەکان و خوێندنەوەیان بە ئاسانترین شێوە لە هەر پۆینتێک لە چێک پۆینتەکانى ناو کەمپى زانکۆ و هەر شوێنێکى دیکەی زانکۆدا بێت، کە ئەمە لە کارتە کلاسیکەکاندا بوونی نییە".

 

سەرپەرشتیاری سیستمەکە زیاتر دواو وتی: سەرجەم زانیاریەکانى سەر ئەم کارتە بە پێى پلە و داواکارى و جۆر و شوێنى کارکردنیان دەگۆردرێت کە بەشێوەیەکی گشتی جۆری کارتەکان بە رەنگ و کۆدی جیاواز جیاکراونەتەوەو بەسەر (سێ بەش)دا دابەشکراون (مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران) کە هەریەکێک لەم پێکهاتانەی زانکۆ خاوەنی مۆدلی کارتی تایبەت بە خۆیانن، هاوکات لەکەڵ هەبوونى بەرواری کۆتایهاتنی هەر کارتێک و توانای نوێ کردنەوەی لەکاتی پێویستدا، بەمشێوەیە هەر خاوەن کارتێک دەبێتە خاوەن کۆدێکی تایبەت بە خۆی، کە هەموو کارە کارگێڕییەکانی لەڕێگەی ئەوکۆدەوە بۆ بەئەنجام دەگەیەندرێت.

   

 

سەبارەت بە خستنەکاری ئەم سیستمە و دروستکردنی (ID CARD)ی نوێ، ئالان عبدالقادر سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری کارتە نوێکان تایبەت بە وێبگەی زانکۆی سلێمانی وتی: "لە ئێستادا سیستمەکە چالاک کراوەو دەستمان کردووە بە تۆمارکردن، وەک سەرەتاش لە خوێندکارانەوە دەستمان پێکردووە، هەر بۆ ئەم مەبەستە ستافی تایبەتمان ئامادەکردووەو رۆژانە لە ناو بەڕێوبەرایەتی IT زانکۆ خۆ تۆمارکردن ئەنجام دەدرێت، لە بەرنامەشماندا هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بنکەی دروستکردن و تۆمارکردن لە سەرجەم سکوڵ و بەش و فەرمانگەکانی زانکۆ بکەینەوە چونکە سستمەکه سستمێکی خۆکاریی نێتۆرکە و خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان دەتوانن لە نێو ئەو بنکانە کە بۆ ئەم کارە دادەمەزرێت خۆیان تۆمار بکەن".

سەبارەت بە دیزاین و کاری گرافیکی کارتە نوێیەکان، کارزان طاهر کە سەرپەرشتیارو بەرپرسی ئەم کارەیە، وتی: "سەرجەمی کاری گرافیک و دیزاینی کارتەکان لەلایەن خۆمانەوە دروستکراوەو سادەیی و نوێترین شێوەی دیزانی ستانداردی جیهانی رەچاوکراوە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش سوود لە هەردوو سۆفتوێری ئەدۆب ئیلوسترەتر و فۆتۆشۆپ وەرگیراوە".

 

 

خوێندکاران لە ئێستادا دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بکەن تەنیشت کتێبخانەی ناوەندی، ئاگاداریشتان دەکەین کە هەموو رۆژانی (یەک شەممە و دوو شەممە) کاتژمێر ( ٩ بۆ ١٢) تایبەتکراوە بە تۆمارکردنی ناوی خوێندکاران، ئەمەش بە مەبەستی پڕکردنەوەی زانیاری بۆ دروستکردنی ناسنامە نوێیەکە، هەر خوێندکارێکیش پێویستە ئەم زانیاریانە لەگەڵ خۆی بهێنێت:

 

- ناسنامەی باری کەسی

 - رەگەزنامە

- پاسپۆرت (ئەگەر هەبوو)

- بەریدی ئەلێکترۆنی - Gmail

 

 

 

 





 2015-08-24
 6684