سەنتەری زمان لە زانکۆی سلێمانی میوانداری کەسایەتیە جیهانیەکان و پسپۆڕان دەکات



سەنتەری زمان لە زانکۆی سلێمانی میوانداری کەسایەتیە جیهانیەکان و پسپۆڕان دەکات

 kosar othman([email protected])

 لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ، لە پێشینەیەکی کەم وێنەدا، سەنتەری زمان و کەلتوری زانکۆی سلێمانی میوانداری پسپۆڕان و کەسایەتیە جیهانیەکان دەکات لە بوارە تایبەتەکانی زمان و کەلتوردا.

بە مەبەستی ناساندنی سەنتەری زمان و زانکۆی سلێمانی لە ئاستی جیهاندا، سەنتەری زمان زنجیرەیەک وێبینار بۆ کەسایەتیە جیهانیەکان ساز دەکات. بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە تازەگەریەکی گرنگە کە تێدا پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکانی زمان و کەلتور چەند بابەتێکی گرنک پێشکەش بە مامۆستایان و خوێندکاران و توێژەرەکانی کوردستان دەکەن. لە میانەی چالاکیە بەردەوامەکانی سەنتەری زمان و بە مەبەستی بەستنەوەی زانکۆ بە جیهانی دەرەوە ئەم پرۆژەیە بەردەوام دەبێت. شایەنی باسە ئەم زنجیرە بە پشتگیری و ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. ڕەزا حسن حسێن بەڕێوەدەچێت.

دەستپێکی ئەم زنجیرە وێبینارە، بە بانگهێشکردنی پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. جۆزێف لیڤیتان، لە زانکۆی McGill  لە کەنەدا دەستیپێکرد. شایەنی باسە وێبینارەکان بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەتەوە کە لە پێگەی سەنتەری زمانی زانکۆ بەردەستە بەڕێوەدەچێت.

ئەم وێبینارە بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ بەشداربوو لە مامۆستا و خوێندکار و توێژەر لە دەرەوەوە و ناوەوە بەسەرکەوتووی لە ڕۆژی پێنجشەممە9/17/ 2020 کاژێر ٨:٣٠ شەو بۆ ١٠:٣٠ شەو بەڕێوەچوو.

جێگەی ئاماژە بۆکردنە کە وێبیناری دووەم لە ڕۆژی هەینی 9/25/ 2020 کاژێر ٨:٠٠ ی شەو بۆ پرۆفیسۆر د. ستیڤن کراشن، پسپۆڕی بواری فێربوونی زمان ئەنجامدرا.

جێی باسە لەم وێبینارانەدا، کەسی بانگهێشتکراو بابەتێک پێشکەش دەکات و پاشان بوارێکی باش دەڕەخسێت بۆ بەشداربووان تا پرسیار بکەن وپاشان وەڵامی پرسیارەکان وەربگرن. ئەم پرۆژەیە درێژەی دەبێت و لە ڕووی زانستی و ئەکادیمی یەوە گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە





 2020-09-27
 569