سەرۆكی زانكۆ سوپاسی لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆژەی دابەشكردنی 700 پارچە زەوی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی كرد



سەرۆكی زانكۆ سوپاسی لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆژەی دابەشكردنی 700 پارچە زەوی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 28-9-2020، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆژەی 700 پارچە زەوی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی كرد بۆ سوپاسكردنیان و پیرۆزبایی لە مامۆستایانی سودمەند لەو پارچە زەوییانە، كە لە ساڵی 2012 ەوە، فەرمانی بۆ دەرچووەو رۆژی یەكشەممە 27-9-2020، بەفەرمی فەرمانی كۆتایی تاپۆكردنی ئەو پارچە زەوییانە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەركراوە.

ئەو پارچە زەوییانە پێشتر و لە ساڵی 2012 دا بەسەر ئەو مامۆستایانەی زانكۆی سلێمانیدا دابەشكراوە كە پێشتر سودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی، كە 700 پارچە زەوین، لەدوای دابەشكردنیانەوە بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و ئەو كێشە ئابورییانەی رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بوونەوە تاپۆكردنی ئەو زەوییانە دواكەوت، بەڵام بە هەوڵی بەردەوامی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و لیژنەی بەدواداچوونی ئەو پڕۆژەیە توانرا كاربۆ ئەوە بكرێت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەرەسمی بڕیاری تاپۆكردنی ئەو 700 پارچە زەوییە دەربكرێت.
  




 2020-09-28
 904