سەرۆكی زانكۆ كەمپی كۆلێجی زانستە سروشتییەكانی لە قەزای چوارتا بەسەركردەوە



سەرۆكی زانكۆ كەمپی كۆلێجی زانستە سروشتییەكانی لە قەزای چوارتا بەسەركردەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 29-9-2020، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا  حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ هەریەك لە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، سەردانی قەزای چوارتایان كردوو لەگەڵ شاهۆ عوسمان قائیمقامی چوارتا كۆبوونەوە، كە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی كردنەوەی كۆلێجی زانستە سروشتییەكان كرا لەو قەزایە، كە بە هەوڵی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، توانرا بۆ ئەمساڵ بكرێتەوەو بڕیاریشە بۆ ئەمساڵی خوێندن خوێندكاران لەو كۆلێجە وەربگیرێن. 

 هەرلەو سەردانەدا سەرۆكی زانكۆ كەمپی كۆلێجی زانستە سروشتییەكانی لەو قەزایە بەسەركردەوە، كە لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوبووندایە، بڕیاریشە بۆ ئەمساڵی خوێندن خوێندكار لەو كۆلێجە وەربگیرێت.
 




 2020-09-29
 613