پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی بابەشێخ ڕابەری ڕۆحی ئێزیدیان



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی بابەشێخ ڕابەری ڕۆحی ئێزیدیان

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی، بابەشێخ ڕابەری ڕۆحی ئێزیدیانی كوردستان و جیهان، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی سەرجەم خوشك و برایانی ئێزیدی كردووە، كە ئەمەدەقەكەیەتی:
بۆ خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان
پرسەنامە
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بابەشێخ ڕابەری ڕۆحی ئێزیدیانی كوردستان و جیهانمان بیست.
‎بابەشێخ كەسایەتییەكی گەورەو كاریگەری ئایینی ئێزیدی بوو، هەروەك ڕۆڵێكی گەورەو كاریگەری هەبووە لە پەرەپێدانی پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردن لەكوردستان.
بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆوە، پرسەو سەرەخۆشی و  هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان دەكەین و هیواخوازین ئەمە دواكۆست و ناخۆشی بێت..
 
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر 
د. ڕەزا حەسەن 
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی 
 
 
 
 
 
 
 
 




 2020-10-02
 152