قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لەسەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەكات


بۆ كۆچی دوایی حاجی حەسەن حسێن باوكی دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پرسەنامەیەك ئاڕاستە دەكات ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز دكتۆر ڕەزا حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
بۆ كۆچی دوایی كاك حاجی حەسەن باوكی بەڕێزتان، لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و بەشداری خەمی بەرێزتان و بنەماڵە نیشتمان پەروەرەكەتانم.
جێگای بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری هەموولایەك بدات..
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

