‎ كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرەخۆشی لە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەكات



‎  كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرەخۆشی لە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەكات

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی حاجی حەسەن حسێن، باوكی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدە د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ، كۆسرەت ڕەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆك

زانكۆ كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
برای بەڕێزم كاك دكتۆر ڕەزا حەسەن- سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حاجی حەسەن حسێن) باوكی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
 
انالە وانا الیە راجعون
 
‎    كۆسرەت ڕەسول عەلی
 ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان
 




 2020-10-13
 94