ئەنجومەنی زانكۆی چەرموو سەرەخۆشی لە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەكات


بۆ كۆچی دوایی حاجی حەسەن حسێن باوكی بەڕێز پ. ی. د. ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، ئەنجومەنی زانكۆی چەرموو، بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێز (پ. ی. د. ڕەزا حەسەن حسێن ـ سەرۆكی زانكۆی سلێمانی) دەكەین بە هۆی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزیان بە ناوی (حاجی حەسەن حسێن) لە خوای بە بەزەیی داواكارین كۆچكردوو بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەس و كاری ببەخشێت..
انا للەوانا الیە راجعون
ئەنجومەنی زانكۆی چەرموو

