سوپاسنامەیەك لە سەرۆكی زانكۆی سلێمانییەوە


سوپاسنامەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەكەمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم بەرپرسە حكومییەكان و لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكان و هەموو ئەو دۆست و هاوڕێیانەمان دەكەین، كە بە ئامادەبوونیان یاخود لە رێگەی بروسكەنامەو پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بوبێت، ئەركیان كێشاو هاوخەمی و دڵسۆزی خۆیان بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی حەسەن)ی، باوكم دەربڕی.
بە دڵنیاییەوە ئەو هاوخەمی و بەشدارییەی ئێوەی بەڕێز بۆتە هۆی كەمكردنەوەی خەمی گرانی سەرشانی ئێمەو سەبوری بە دڵمان بەخشی.
داواكارین لە خوای گەورە هەموولایەك دووربن لە نەخۆشی و ناخۆشی و خەمی ماڵئاوایی خۆشەویستان .
دووبارە سوپاستان دەكەین...
پ.ی د. ڕەزا حەسەن حسێن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
لەجیاتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو

