ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی بەكالۆریۆس،ماستەر،دكتۆرا زانكۆی سلێمانی بەشداری پێشبڕكێیەك دەكات


زانكۆی سلێمانی بۆ یەكەمین جار هەوڵدەدات بەشداری پێشبڕكێیەك بكات،كەبەسەرپەرشتی دامەزراوەی هەڵت و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ساڵانە بەبەشداری نزیكەی 2000زانكۆ لە121 وڵات پێشبڕكێیەكی جیهانی دەكرێت.
پێشبڕكێكە بە زمانی ئینگلیزییە بۆ دەست نیشانكردنی باشترین بیرۆكەی كارسازی لەسەر بابەتێكی دیاریكراو بۆ خوێندكارانی ئاستەكانی(بەكالۆریۆس،ماستەر،دكتۆرا)بەشێوەی تیم.
ئەو تیمەی دەبێتە خاوەنی باشترین بیرۆكە لەسەر ئاستی جیهان خەڵاتێكی یەك ملیۆن دۆلاریان پێدەدرێت زانیاری زیاتر و چۆنیەتی بەشداری كردن لەم نوسراوەی خواروە وەربگرن.
بۆ بەشداری كردن لە پێشکەش كردنی بیرۆکەکە پێشکەش كار دەتوانێت لەم لینكەبەشدار بێت:
http://www.hultprizeat.com/universityofsulaimani?fbclid=IwAR0HCRBQCS1I9VGwDH4nhCHw7siHUOcVWP9aZ1ne59_yPYNQfrEYX1WbcsM

