شاندێكی كۆماری چیك بەیاوەری نوێنەری نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی زانكۆی سلێمانیان كرد



شاندێكی  كۆماری چیك بەیاوەری نوێنەری نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی زانكۆی سلێمانیان كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 28-10-2020، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی وڵاتی چیك كرد كە بەیاوەری نوێنەری نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی زانكۆی سلێمانیان كردبوو.

شاندەكەی وڵاتی چیك پێكهاتبوون لە د. تۆماس سیدلاچێك (مامۆستای زانكۆو ئابوریناسی بەناوبانگی وڵاتی چیك) لەگەڵ كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێم، كە بە یاوەری د. پێشەوا عەبدولخالق لە نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەرلەو دیدارەدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی بەڕێزجێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی  كرد بۆ بانگهێشتكردنی ئەم ئابوریناسە بۆ باسكردن و ناساندنی ئەزمونی خۆیی و وڵاتەكەی لە بەرەوپێشبردنی بواری ئابوری وڵاتدا، بەوهیوایەی كە هەرێمی كوردستانیش لە بەرەوپێشبردنی بواری ئابوری وڵات سود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرێت .
پاشان شاندی میوان سەردانی كۆلێجی كارگێڕی و ئابوری زانكۆی سلێمانیان كردو لەوێ بەلەبەرچاوگرتنی رێكارە تەندروستی و خۆپارێزیی و تاكپارێزییەكان لە پەتای كۆرۆناو بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و شارەزایانی بواری ئابوری، پانێڵێك بۆ بەڕێز د. تۆماس  سیدلاچێك بەڕێوەچوو كە تێدا بەوردی باسی لە ئەزموونی بەرەوپێشبردنی ئابوری كۆماری چیك-ی  كرد كە توانراوە بە شێوەیەكی زانستییانە لە ماوەی تەنها 30 ساڵدا بەشێوەیەكی باش بەرەو پێشەوە ببرێت.
لە كۆتایی پانێڵەكەدا ئامادەبووان پرسیارو تێبینی و پێشنیازەكانیان خستەڕوو لە گفتوگۆیەكی كراوەو ئازادانەدا وەڵام درانەوە.
شاندی وڵاتی چیك پێكهاتبوون لەبەڕێزان د. تۆماس سیدلاچێك مامۆستای زانكۆو ئابوری ناسی بەناوبانگی وڵاتی چیك، مایكڵ سڤۆبۆدا كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان، ئەمیر سابیر یاریدەدەری كونسوڵی گشتی كۆماری چیك، هەكار عەقاری شارەزای بازرگانی و ئابوری لە كونسوڵخانەی كۆماری چیك، خاتوو ئۆلگا پیكۆڵدۆڤا یاریدەدەری د. تۆماس سیدلاچێك .
هەروەها هەرلەو دیدارەدا د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د. كاوە ئەمین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی  ئامادەبوون.




 2020-10-28
 562