دەزگای مرۆیی مام سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات



دەزگای مرۆیی مام سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكات

 kosar othman([email protected])

 رۆژی چوارشەممە11/11 /2020  پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زلنكۆی سلێمانی، یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ پێشوازییان لەدەزگای مرۆیی مام كرد،كەبەمەبەستی هاوكاریكردنی زانكۆی سلێمانی سەردانیان كردبوو.

هەرلەو دیدارەدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كردو سوپاسی هاوكارییە بەردەوامەكانی دەزگایی مرۆیی مامی كرد بۆ زانكۆی دایك.

لەمیانی هاوكارییەكانی دەزگای مرۆیی مام بڕیارە خولێكی ئۆنلاین بۆ مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بۆ پەرەپێدانی خوێندنی باڵا بكاتەوە،هەروەها گفتوگۆش كرا دەربارەی واژۆكردنی ڕێكەوتنێك بۆ هاوكاریكردنی زانكۆی سلێمانی لەچەندین بواری جیادا.

 

 





 2020-11-12
 255