پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی د. جەمال ساڵح عەبدولڕەحمان


بۆ كۆچی دوایی ، (د. جەمال ساڵح عەبدولڕەحمان ) یەكەم راگری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی د. جەمال ساڵح عەبدولڕەحمان
بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (د. جەمال ساڵح عەبدولڕەحمان ) مان پێگەیشت، كەبەڕێزیان یەكەم راگری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بووە لە ساڵانی 1991 تا 1996 لەماوەی چەند ساڵی رابردوشدا خزمەتێكی زۆری بە زانكۆی سلێمانی و كۆلێجی پزیشكی كردووە، هەمان كات هەموو تەمەنی خۆی لە خزمەتكردن بە بواری زانست و ئەكادیمیا سەرفكردووە، دكتۆر جەمال كەسایەتییەكی هێمن و پاك و بە ئەمەك و سیمبوڵێكی جوانی شاری سلێمانی بوو، هەمیشە جێگەی ڕێز و شانازی بوو و كەسێكی زۆر بەڕێز و خۆشەویست بوو، كۆچی دوایی د جەمال خەسارەتێكی گەورەیە بۆ شاری سلێمانی، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەكەیان دەكەین و هیوادارین ئەمە دواین خەمیان بێت و لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و ئارامیش بەهەموولایەك پێببەخشێت..
انا لله و إنا الیە راجعون..
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
د.ڕەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

