سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە د. شجاع الدین بكر عزیز دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە د. شجاع الدین بكر عزیز دەكات

 [email protected]

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پیرۆزبایی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. شجاع الدین بكر عزیز سەرۆكی بەشی فیزیا لە كۆلێجی زانست و ئەو 10 توێژەرەی عیراق دەكات، بۆ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەدەستیان هێناوە، ئەمەش دەقەكەیەتی:

دوای ئەوەی زانكۆی ستانفۆردی ئەمەریكی لیستێكی ریزبەندی توێژەرانی بڵاوكردەوە كە پیرۆزبایی لە 2% ی توێژەرە بەناوبانگەكانی جیهان كردووە، كە چالاكی زانستیان زۆرە، لەو لیستەدا تەنها 10 توێژەر ناویان هەیە لەسەر ئاستی عێراق  كەیەكێكیان  بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. شجاع الدین بكر عزیز لە هەرێمی كوردستانەو لە زانكۆی سلێمانییە و سەرۆكی بەشی فیزیایە لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی و خاوەنی زۆرترین توێژینەوەی زانستییە لە گۆڤارە جیهانیە ئاست بەرزەكان، بەم بۆنەیەوە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی د. شجاع الدین و سەرجەم ئەو توێژەرە بەڕێزانە دەكات كە ناویان لەو لیستەدا هەیە لەسەر ئاستی عێراق، هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت، جەختیشدەكاتەوە ئەم سەركەوتنە جێگەی شانازییە بۆ كوردستان و بە تایبەت بۆ زانكۆی سلێمانی .
بەڕێز دكتۆر شجاع لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ خاوەنی ٧٤ توێژینەوەی بڵاوكراوەیە لە گۆڤارە جیهانیە ئاست بەرزەكان وە سی سكۆری لەم ڕیزبەندیە (٣.٣٨٥٦٦٧٧٩١) كە دەكاتە سێهەم لەسەر ئاستی عێراق.
بەهیوای سەركەوتنی زیاتر ..
دووبارە پیرۆزە..
 
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر 
د. ڕەزا حەسەن 
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
 
 
 




 2020-11-20
 1041