Announcement for All Students
Shakar Muhamad ([email protected])ئاگادارییه‌ك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی
.یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران واده‌ی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ساڵی نوێی (2015-2016) له زانكۆی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت
.د.ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران تایبه‌ت به وێبگەی زانکۆ راگه‌یاند: ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2015-2016) له زانكۆی سلێمانی له‌به‌رواری (1-10-2015) ده‌ستپێده‌كات
.وتیشی: داواكارین له‌خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كه له‌ڕۆژی دیاریكراودا پابه‌ندبن به ده‌وام و ده‌ستپێكی ساڵ نوێی خوێندنه‌وه
جێی باسه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه كه به‌رواری (10-10-2015) ده‌وامی ره‌سمی خوێندكارانه له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، به‌ڵام یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه (1-10-2015) یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی ره‌سمییە
2015-08-31
4700