سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 23-12-2020، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە یاوەری د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران لە شاری هەولێر سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمیان كردو چاویان بە بەڕێز دابان شەدەڵە جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كەوت.

لەو دیدارەدا وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێز "دابان شەدەڵە" بە بۆنەی  وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پێشخستنی زانكۆو پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی زانكۆی سلێمانی كرد لەگەڵ نوێنەرو كونسوڵخانەی وڵاتانی جیهان، بۆ زیاتر فراوان كردنی هەماهەنگی و پەیوەندی بەهێز لە نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆو ناوەندە زانستییەكانی  وڵاتانی تر.
 




 2020-12-23
 495