سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سەردانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كرد

 [email protected]

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە یاوەری د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران لە شاری هەولێر سەردانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردو لەگەڵ عەلی عوسمان بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێم كۆبوونەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆوە پیرۆزباییەكی گەرمی ئاڕاستەی بەڕێز "عەلی عوسمان" كرد بۆ دەستبەكاربوونی وەك بریكاری  وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێم و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیدا بۆ خواست، دواتر بە وردی گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگی  نێوان زانكۆی سلێمانی و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی كرا، بەشێوەیەك كە لە ئایندەدا وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی سود لە توانا زانستی و  داهێنانەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت و بە ئامانجی ئەوەی وڵاتەكەمان لە رووی پیشەسازییە هەمەجۆرەكانەوە پەرەی پێبدرێت تاكو لەو رێگەیەوە هەرێمی كوردستان لە تاك سەرچاوەی داهاتەوە، كە لە ئێستادا تەنها نەوتە، ببێتە وڵاتێكی فرە سەرچاوەی داهات.    




 2020-12-23
 515