بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینیەوە


بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینیەوە، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیزی زانکۆی سلێمانی دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
مامۆستایان ، فەرمانبەران ،و خوێندکارانی ئازیزی زانکۆی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، هیوادارین ساڵی تازە ساڵی بە دیهاتنی ئامانجەکانی گەلەکەمان ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانی ناوچەکە و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو گەلانی جیهان بێت.
ئێمە لە کاتێکدا پێشوازی لە ساڵی تازە دەکەین کە ڤایرۆسێکی کوشندە بەرۆکی هەموو جیهان و ئێمەشی گرتووەکە چەندەها ئازیزمان بەو ڤایرۆسە گیانی سپارد جگە لەوەش بارودۆخی کوردستان لەڕووی مووچەو بژێوییەوە بەکاتێکی سەختدا تێپەڕین سەرەڕای بێ مووچەیی دۆخی نەخوازراوو هەبوونی نەخۆشیش دەستکەوت و شانازییەکانی ئەمساڵی زانکۆمان زۆر زۆرن کە هەموویان بەری رەنج و ماندووبونتانە و ئاستی زانستی زانکۆکەمانی گەیاندووەتە ئاستێکی باڵا کە لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهانی دەبێتە نموونەی باشترین زانکۆکانی ناوچەکە بەردەوام پەیوەندی ئەکادیمی و لێکتێگەیشتننامەی زانستی لەگەڵ زانکۆ جیهانییەکان دەبەستێت.
ئومێدیشمان وایە ساڵی داهاتوو، بە هەوڵ و هیمەتی ئێوە ساڵی بەرەوپێش چوون و گەشەی زیاتر رەوتی زانستی و ئەکادیمیا بێت لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی نیشتمان و بەدیهێنانی ژیانێکی سەردەمیانە بە هەموو رەهەندەکانی ژیاندا،هەروەها ساڵی کۆتایهاتنی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە بێت پێکەوە لە کوردستانێکی ئارام دا بەسەر هەموو قەیرانەکاندا زاڵ بین، ساڵێکی نموونەی لەسەر ئاستی زانست و زانیاری پێشکەش بکەین ،وەک چۆن هەمیشە زانکۆی دایک کارمان کردووە تازەترین و گونجاوترین هەڵبژاردەمان گرتۆتەبەر لەپێناو بەرەو پێشبردنی ڕۆڵەکانی نیشتمان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستییان لەهەموو بوارەکانیاندا ،بۆ ئەمساڵیش بەپشتیوانی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران هۆکارێك بوبێت بۆ پاڵپشتی کردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی تازەی ئاست بەرز بۆ بازاڕی کارو بەرەو پێش بردنی ووڵات لەهەموو بوارەکاندا بۆیە هیواخوازین ساڵی 2021 ساڵی پێکەوە ژیان و ئاشتی و ئارامی بێت بۆ هەموو لایەک.
دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت..
پ.ی. د. رەزا حەسەن
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

