پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی كوردسات


بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردسات، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو رۆژنامەنوسان و كارمەندانی ئەو كەناڵە كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێوەبەرو رۆژنامەنوسان و كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات
لەیادی 21 ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی كوردساتی ئازیزدا بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەكە بەیەكەی كارمەندانی كەناڵًە جوانەكەتان دەكەین و هیوادارین ساڵی نوێی تەمەنی ئەم كەناڵە، ساڵی تازەگەری بێت و پرۆژە و دیدی نوێی تێدا رەنگ بداتەوە.
شاشەی كوردسات میوانێكی خۆشەویستی خێزانەكانی كورد بووە لەهەرشوێنێكی ئەم جیهانەدا، وەك هەمیشە سەكۆیەك بووە بۆ گەیاندنی راستییەكان و بەرپرسیارانە مامەڵەی كردوە لەگەڵ رووداوەكاندا.
ئومێدەواریشین كوردسات لەساڵی نوێی تەمەنیدا درێژە بەسیاسەتی راست و دروستی خۆی بدات و وەك سەنگەرێكی میدیایی رەسەن كاربكات بۆ ئاشناكردنی گەلانی دنیا بەكلتور و فەرهەنگی گەلی كوردستان .
دووبارە پیرۆزە..
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
د. ڕەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

