بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ یادی رۆژنامەی كوردستانی نوێ


بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەی كوردستانی نوێ وە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و ستافی ئە رۆژنامەیە كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و ستافی (كوردستانی نوێ)ی ئازیز
بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی 30 ساڵەی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی ڕۆژانە لە دوای ڕاپەرین، بە ناوی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرنووسەرو كارمەندان و خوێنەران و ڕۆشنبیران دەكەم، هەمووان دەزانن سەدان نووسەرو ڕۆشنبیر رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)یان كردە مینبەرێك تاوەكو لەو ڕێگایەوە نووسینەكانیان و بیڕووڕاكانیان بەئازادانە دەرببڕن .. رۆژنامەی (كوردستانی نوێ) لە ماوەی رابردوودا وەك دامەزراوەیەكی پیشەیی، بە رەچاوكردنی ئیتیكی رۆژنامەوانی بووەتە فێرگەیەك بۆ پێگەیاندن و ناسینی چەندین نووسەر و رۆنامەنووس لە تەواوی كوردستاندا.. كە ئەمە بۆ خۆی جێگەی شانازییە بۆ كوردستانی نوێ و بواری رۆژنامەگەری كوردی..
جارێكی تر دەست خۆشی و پیرۆزبایی گەرممان بۆهەموو ئەوانەی ڕۆژێك بە وشەیەك پاڵپشت و پشتیوانی كوردستانی نوێ بوون.. هیوادارین (كوردستانی نوێ) بەردەوام بێت لە درێژەدان بەو خەباتە شارستانی و پیرۆزەی كە پەیڕەوی دەكات..
دووبارە پیرۆزە ..
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
د ڕەزا حەسەن حسێن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

