وەزیری خوێندنی باڵا پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات



وەزیری خوێندنی باڵا پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات

 [email protected]

دوای ئەوەی پێگەی"Webometrics" كە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ئاستی زانكۆكان لە جیهاندا، تیایدا هەریەك لە زانكۆی (سلێمانی) و (سەڵاحەدین) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، پێگەی بەرزتریان تۆماركردوە، بۆ ئەم دەسكەوتەش، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە پەیامێكدا دەستخۆشی لە ستافی زانكۆ و تەواوی مامۆستاو فەرمانبەر و خوێندكارانی هەردو زانكۆ كرد، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان سەرۆك زانكۆكانی (سلێمانی) و (سەڵاحەدین)
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ
بەڕێزان مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندكارانی خۆشەویست 
جێگەی دەستخۆشی و دڵخۆشیمانە بەپێی ئەنجامی نوێترین زانیاری پێگەی" Webometrics"ی ئیسپانی كە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ئاستی زانكۆكان لە جیهانداو بەپێی ئەو ڕیزبەندییە نوێیەی كە لەساڵی 2021 دا بڵاویكردوەتەوە، زانكۆی (سلێمانی) و زانكۆی (سەڵاحەدین) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، پێگەی بەرزتریان لەنەخشەی ڕیزبەندی زانكۆكانی جیهاندا دەستەبەركردەوەو لە پلەكانی پێشەوەدان، بەو بۆنەیەوە پر بەدڵ پیرۆزبایی لە ئێوەو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیانی ئازیزی زانكۆكانی سەڵاحەدین و سلێمانی دەكەم.
ئەم ئەنجامە ئەو ڕاستیە تەئكید دەكاتەوە كە سەرباری قەیران و كێشەو گرفتەكان، ستراتیژو روئیای وەزارەت و زانكۆكانمان بەر مەبنای نەخشە ڕێگەیەكی واقعی و زانستی ھەنگاو دەنێن، بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دامەزراوە ئەكادیمییەكانی بۆ سەر نەخشەی ئەكادیمیای ناوچەكەو جیھان.
لە كۆتایدا جارێكی تر پیرۆزبایی گەرم لە خۆمان و زانكۆی (سلێمانی) و (سەڵاحەدین) و كۆمەڵگەی ئەكادیمی كوردستان دەكەم.
هەمیشەو شادو سەركەتو بن...
 
د. ئارام محمد قادر
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
 




 2021-01-28
 842