زانكۆی سلێمانی سوپاسی قائیمقامی سلێمانی دەكات



زانكۆی سلێمانی سوپاسی قائیمقامی سلێمانی دەكات

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 7ی شوباتی 2021 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەیاوەری یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ  بۆ كاروباری كارگێڕی و زانستی و راگری كۆلێجی زانست سەردانی قائیمقامی ناوەندی سلێمانییان كردو سوپاس و پێزانینی زانكۆی سلێمانیان پێشكەشكرد.

ئەو سوپاس و پێزانیینەی زانكۆی سلێمانی لەپای ئەو هاوكاری و پشتیوانییەی بەڕێز ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ زانكۆی سلێمانی هەیبووە.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن  وتی بەناوی زانكۆی سلێمانی و ئەنجوومەنی زانكۆوە پڕ بەدڵ سوپاسی زانكۆ و ئەنجوومەنتان ئاڕاستە دەكەین،هیوادارین نموونەتان زۆر بێت بۆ خزمەتی زانست و شاری سلێمانی خۆشەویست.

لای خۆشیەوە قائیمقامی سلێمانی سوپاسی زانكۆی سلێمانی كرد بۆ ئەو بەسەر كردنەوەیە وتی ئێمە هیچمان نەكردووە بە ئەركی خۆمان هەستاوین ،وتیشی پێویستە بەهەموومان پشتگیری ئەو زانكۆ خۆشەویستە بكەین و بە یەك تیم كار بكەین تا شاری سلێمانی و كوردستانمان زیاتر بەرەو پێش بەرین.

 

 





 2021-02-07
 295