ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 11-2-2021، بەسەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی  ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە كۆبونەوەكەدا میوانداری  د. رێژین هارون سەرۆكی لیژنەی سیستمی بۆڵۆنیا لە زانكۆی سلێمانی كرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو كێشانەی كە لەسەرەتای جێبەجێكردنی سیستمەكەوە تائێستا رووبەڕوی كۆلێج و بەشەكانی زانكۆ بووەتەوە، هەروەها بەوردی راو سەرنجی ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان وەرگیرا.
هەروەها تەوەرێكی تری كۆبوونەوەی ئەنجومەن تایبەت بوو گفتوگۆكردن لەسەر چەند  كێشەو گرفتێكی كۆڵێجەكان  لەو بارەیەشەو پێشنیاری سەرجەم ئەندامان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان وەرگیرا.
دواتر تەوەرەكانی تری كۆبوونەوەی ئەنجومەن دەستیپێكرد تێیدا بەوردی پێشنیارو راو سەرنجی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان وەرگیراو ئەنجومەنی زانكۆ بە كۆی دەنگ بڕیارەكانی لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەركرد. 




 2021-02-11
 260