بە پێی نوێترین ریزبەندی پەیمانگای سیماگۆ زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی سێیەمدایە



بە پێی نوێترین ریزبەندی پەیمانگای سیماگۆ زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی سێیەمدایە

 [email protected]

 بە پێی نوێترین ریزبەندی پەیمانگای "سیماگۆ"، بۆ ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی جیهان و عیراق، خۆشبەختانە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق پلەی سێیەمی گرتووەو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، زانكۆی سلێمانی  و زانكۆی سەڵاحەدین ئاماژەی پێدراوە كە بۆ ئەمساڵیش زانكۆی سلێمانی سێیەم زانكۆی سەر ئاستی زانكۆكانی عیراقە. 
 
زانكۆی سلێمانی یەكەم زانكۆ بووە كە لە هەرێمی كوردستان دامەزراوەو بە زانكۆی دایك ناسراوە، هەرلەسەرەتاوە لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق و جیهان لە ئاستێكی باشدابووە، بە پێی نوێترین ریزبەندی پەیمانگای "سیماگۆ" بۆ ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانیش،  كە لەلایەن ئەو دەزگایەوە بڵاوكراوەتەوە، لە 2021 دا، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق، لە پێشەوەیەوەو لەسەر ئاستی 10 باشترین زانكۆكانی عیراقدا پلەی سێیەمی گرتووە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش یەكەمە.
بەپێی ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش، كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستانەوە دیاریدەكرێت، لەسەر ئاستی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، چەند ساڵێَكە زانكۆی سلێمانی لە پێشەوەیە، هەروەها لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهانیش لەئاستێكی زۆر باشدایە.
بۆ زانیاری زیاتر كلیك لێرە بكە:




 2021-02-15
 204