زانكۆی سلێمانی سیمینارێكی زانستی بۆ پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجار رێكخست



زانكۆی سلێمانی سیمینارێكی زانستی بۆ پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجار رێكخست

 [email protected]

ئەمڕۆ 16-2-2021، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و هەریەك لە جێگرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو پێشوازیان لە پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجار كرد، كە یەكێكە لە داهێنەرە جیهانییەكان كە توانیوێتی دڵی دەستكرد دروست بكات.

سەرەتا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پێشوازییەكی گەرمی لە پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجار كرد بۆ سەردانەكەی بۆ زانكۆی سلێمانی، راشیگەیاند: وەك زانكۆی سلێمانی كارو داهێنانە گەورەكانی د. ئازاد نەجار جێگەی فەخرو شانازین بۆ وڵاتەكەمان، دواتر پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كورتە باسێكی لەسەر زانكۆی سلێمانی پێشكەشكرد و وتی: پێمان خۆشە وەك زانكۆی سلێمانی كە یەكەم زانكۆی حكومین لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان سود لە ئەزموون و داهێنانەكان بەرێوتان وەربگرین لە بواری پزیشكی.
دواتر لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ و بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە راگرو مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێجە پزیشكییەكانی زانكۆ سیمینارێك بۆ پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجار رێكخرا.
 سەرەتای سیسمینارەكەش پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتەەكی پێشكەشكردوو رایگەیاند: زۆربەخێرهاتنی  پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجار دەكەین بۆ زانكۆكەمان و هیوادارین لە رێگەی ئەم دیدارو سیمینارانەوە بتوانین سود لە ئەزموون و داهێنانەكانی ئەم زانا بە توانایەی كورد وەربگرین، كە لە ماوەی رابردودا بە داهێنانە گەورەكانی لە بواری زانستی پزیشكی خزمەتی گەورە بە مرۆڤایەتی بگەیەنێت.
دواتر لەلایەن پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجار-ەوە، بە وردی باس لە بیرۆكەو قۆناغەكانی داهێنانەكەی كرا لە بواری دروستكردنی دڵی دەستكرد بۆ ئەو نەخۆشانەی كە پێویستیان پێیەتی.
 لە كۆتایی سیمینارەكەشدا دەرگای پرسیار بۆ ئامادەبووانی سیمینارەكە كرایەوەو لەلایەن  پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجارەوە وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی ئامادەبوان درایەوە.
پرۆفیسۆرو داهێنەری بە توانای كورد د. ئازاد نەجار خەڵكی شارۆچكەی زاخۆیەو ساڵانێكی زۆرە وەك پزیشك و داهێنەرو و مامۆستای زانكۆ لە وڵاتی سوید خزمەت بە بواری زانستی پزیشكی دەكات و خاوەنی چەندین داهێنانی گەورەە لە بواری پزیشكیداو لە ئێستاشدا لەلایەن حكومەتی سویدییەوە وەگ داهێنەرێكی بەتوانا لە بواری دروستكردنی دڵی دەستكرد دیاریكراوە.




 2021-02-16
 332