دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی ئەكادیمییانی كوردستان ساڵی نوێی خوێندن پیرۆز دەکەن
pave jamil( [email protected])لە ساڵی نوێی خوێندنی 2015 -2016 ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمییانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و كۆپییه‌كی بۆ سایتەکەمان نێردراوه، تیایدا داواكارن له‌هه‌موو مامۆستا‌و ئه‌كادیمییان كه پێشمه‌رگه ئاسا له‌خزمه‌تی زانست و توێژینه‌وه‌ی زانستیدابن. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیش ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه زانستییه ته‌ندروسته‌ی كه 673 كورسی خوێندنی باڵای دكتۆرای له‌هه‌موو بواره‌جیاجیاكان بۆ هه‌موو زانكۆكانی كوردستان راگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا خوێندنی دكتۆرا ماوه‌ی (6) ساڵه رانه‌گه‌ێنراوه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
ئەكادیمییان و مامۆستایانی خۆشەویست
سڵاوێكی زانست و خەبات
بە بۆنەی دەسپێكردنی دەوامی خوێندنی ساڵی 2015 -2016 پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و ئەكادیمیانی سەرجەم زانكۆكانی كوردستان دەكەین، سەرفرازی و سەركەوتن بۆ هەموولایەك دەخوازین، هیوادارین بارودۆخی ئاڵوزی سیاسی و قەیرانی ئابووری ئەمرۆ هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئێوەی ئەكادیمییان نەبێت، هەر وەكو چۆن لە رابردوودا لە سەخترین بارودۆخی ناسەقامگیری لە كوردستاندا توانیتان درێژە بە رەوتی خوێندن بدەن و خزمەت بە زانست بگەێنن. وە دەرئەنجامی ئەو خەباتە سەختەش بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و زیادكردنی ژمارەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
ئەكادیمیانی خۆشەویست ...
بەناوی كۆمەڵەی ئەكادیمیانی كوردستانەوە دەستخۆشی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەین بەبۆنەی ئەو هەنگاوە زانستییە تەندروستەی كە 673 كورسی خوێندنی باڵای دكتۆرا لە هەموو بوارەجیاجیاكان بۆ هەموو زانكۆكانی كوردستان راگەیاند، وەك دەزانین خوێندنی دكتۆرا ماوەی (6) ساڵە رانەگەێنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا كە ژمارەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردوەو روو لەزیاد بوونیش دەكات.
هیوادارین وەزارەتی خوێندنی باڵا زیاتر گرنگی بدات بە خویندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) بە هەموو شێوازە زانستیەكان لە ناو هەرێمی كوردستان و دەرەوەی كوردستان، چونكە ئەمرۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێویستیان بە مامۆستا‌و ئەكادیمیانی خاوەن بروانامەی بەرزە لە هەمووبوارە جیایاكاندا.
داواكارین لە هەموو مامۆستا‌و ئەكادیمییانی بەرێز پێشمەرگە ئاسا لە خزمەتی زانست و توێژینەوەی زانستیدابن.
لەگەڵ رێزدا .......
دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی ئەكادیمییانی كوردستان
3/9/2015
2015-09-08
1869