راگەیەنراوێك لە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە



راگەیەنراوێك لە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە

 [email protected]

لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھەرێمی كوردستان وخوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و ڕێگرتن لە زیادبوونی ژمارەی توشبووان كە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێم ئاماژەی پێدەدات، وپشتبەست بە بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانكۆكەمان ئەم زانیارییانەی خوارەوە ڕادەگەیەنین:


1. خوێندنی وانەكان لە ناو كەمپەس بۆ سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی لە سبەینێ (٣١-٣-٢٠٢١) ڕادەگیرێت تاوەكو ١٠-٤-٢٠٢١، وە لە بەرامبەردا كۆلێجەكان درێژە بە خوێندنەكەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلكترۆنی یان ئۆنلاین.
2. تەواوی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دادەخرێن تا ڕێكەوتی ١٠-٤-٢٠٢١.
3. ھەر كۆلێجێك ھەردوو رۆژی  چوارشەممە یان پێنج شەممە تاقیكردنەوەیەكی پێشتریان ماوە، دەتوانن درێژە بە تاقیكردنەوەكانیان بدەن لە چوارچێوەی پابەندبوونی تەواو بە رێكارە تەندروستیەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
4. سەبارەت بە خوێندكارانی پرۆسەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) خوێندنیان بەردەوام دەبێت وەك پێشتر بەشێوەی ئاوێتە، لەگەڵ جێبەجێكردنی تەواوی رێكارەكانی خۆپارێزی.
5. ھەموو ئاھەنگ وكۆبوونەوە ووێنەگرتنی دەرچوونی خوێندكاران لەناو كەمپەكانی زانكۆ یان بەسەرپەرشتی كۆلێجەكان رێگەپێدراو نیە.
6. كافتریا وچێشتخانەكانی زانكۆ بە داخراوی دەمێننەوە.
7. سەبارەت بە مامۆستایان وفەرمانبەران لە سەرۆكایەتی وكۆلێجەكان وبەرێوەبەرایەتیەكاندا لەپێناو بەڕێكردنی كاروبارەكانی زانكۆدا دەوامی فەرمی درێژەی دەبێت لە رۆژانی (یەك شەممە تا چوارشەممە) بەرەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی وكەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە شوێنی كارەكانیان تاوەكو كەمترین بەریەك كەوتن ھەبێت.
تێبینی:
ھەموو ئەم بریارانە تاوەكو ١٠-٤-٢٠٢١ كاریان پێدەكرێت و دواتر  بڕیاری نوێیان لەبارەوە دەدرێت.

بەھیوای تەندروستی و پارێزراوی بۆ ھەموو لایەك

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی
٣٠-٣-٢٠٢١

 





 2021-03-30
 3382