وەفدێكی نووسینگەی حكومەتی ئەمریكی سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد



وەفدێكی نووسینگەی حكومەتی ئەمریكی سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد

 [email protected]

لەسەر بانگهێشتی بەرێز سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدرەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسین و بەئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. كاوە محمد جمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دكتۆرە نەهلە محمد سعید راگری كۆلێجی پزیشكی ڤێتەرنەری و عەمیدی روكن اموال ابوبكر عبدالله بەرێوەبەری بەشی كیمیا لە وەزارەتی پێشمەرگە، چاوپێكەوتنێكی بنیاتنەرانە  لەگەڵ دكتۆر علی العامری راوێژكاری بەرنامەی ئاسایش و سەلامەتی بایەلۆجی و كیمیاوی سەربەنووسینگەی سنورداركردنی مەترسیەكانی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وە راوێژكاری نووسینگەی بەرنامەی ئاسایش و سەلامەتی بایەلۆجی هاوبەش سەربە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ سنورداركردنی مەترسیەكان بەڕێوەچوو.

 كەتیایدا دكتۆر علی العامری پڕۆژەكانی هەردوو نووسینگە حكومییە ئەمریكیەكەی پیشانی ئامادەبووان دا، كە لە درێژەی گفتوگۆكاندا چوارچێوەی گشتی ئەم پرۆگرامانە باس كراو پاڵپشتی كردنی پێداویستیەكانی ئاسایش و سەلامەتی بایۆلۆجی و كیمیایی و تواناكانی دۆزینەوە و و ئاگاداركردنەوە لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان خرایە روو.

هەروەها باس لە هەنگاوەكانی سنورداركردنی مەترسیەكانی بەركەوتن بە مەوادی بایۆلۆجی و كیمیایی ،وە سەپاندنی رینمایی توندو تۆڵ لە تاقیگەكاندا كرا. هەروەها پشتگیری كردنی پرۆگرامەكانی خویندن سەبارەت بە ئاسایش و سەلامەتی بایەلۆجی و كیمیاوی لە بەشەكانی خوێندن كیمیاوی و بایەلۆجی لە كۆلێجەكاندا جگەلەوەش پاڵپشتیكردن و پێشخستنی توانا فێركاریەكانی وانەبێژان و فێركاران لە بواری پرۆگرامەكانی خوێندن لە كۆلێج و تاقیگەكاندا پاڵپشتی كردنی ژێرخانی تاقیگەكان لە رووی ئاسایش و سەلامەتی بایلۆجی و كیمیاوی .

لەبەشێكی تری دیدارەكەشدا باس لە پاڵپشتی كردنی تواناكانی لەناوبردنی پاشەڕۆمەترسیدارەكان كراو.. لای خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەشێوەیەكی ئیجابی پێشوازی لە بابەتەكە كرد و ئاماژە درا بە كێشەكانی ئەم بابەتە و چۆنیەتی چارەسەركردنیان دەست نیشان كرا .

هەروەها هەمووان تێڕونینان خستە سەر ئاسۆی هاوكاری و هاریكاری لە نێوان زانكۆی سلێمانی و هەردوو نووسینگەی حكومەتی ئەمریكی بۆ پاڵپشتی كردنی هەموو هەوڵ و تواناكانی زانكۆی سلێمانی لەو بوارەدا.

 





 2021-03-31
 175