مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی



مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی

 [email protected]

ئێوارەی ئەمڕۆ 28-4-2021، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆك زانكۆی بەرێز جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی و  د. ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی و چەندین بەرپرسی حزبی و حكومی و پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆڵتەكنیكی سلێمانی ، لە رێورەسمێكدا لە هۆڵی تەلاری خێزانی، لە لایەن مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانییەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەندامانی ئەنجومەنی هەردوو زانكۆ.
سەرەتای رێورەسمەكەش بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد، پاشان لەلایەن بەڕێز جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی سلێمانییەوە وتاری مەڵبەند بەو بۆنەیەوە خوێندرایەوە، كە جەختیكردەوە مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی بە ئەركی خۆی زانیووە هەستێت بە رێزلێنان لە هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆڵیتەنیك كە دوو زانكۆی ئاست بەرز و خاوەن ئەزموونن لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق، بۆیە شاری سلێمانی شانازییان پێوە دەكات، وتیشی: بەدەر لەوەی زانكۆی سلێمانی  ئاستێكی بەرزی هەیە لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و جیهانیش ئەو زانكۆیە دیاری سەرۆك مام جەلالە بۆ گەلی كوردستان و سلێمانی بە تایبەتی، هەروەها بیستنی هەواڵی ئەوەی زانكۆی سلێمانی بەردەوامە لە بەرزكردنەوەی ئاستەكەی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و جیهان، ئەمانە جێگەی دڵخۆشی و شانازین بۆ هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی، هیواش دەخوازین لە سەركەوتنەكانی بەردەوامبێت.
پاشان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەو بۆنەیەوە خوێندەوەو رایگەیاند: جێگەی شانازییە بۆ زانكۆی سلێمانی زانكۆی (دایك)، كە ئەمڕۆ لەم رێورەسمەدا لەلایەن مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانییەوە رێزلێنانی پێدەبەخشرێت، وتیشی زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان هەرلەسەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا هەوڵەكانی بەردەوام بووە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و هەرلەم زانكۆ خۆشەویستەدا بە هەوڵی مامۆستایانی زانكۆ چەندین نەوە پێگەیەنراوەو خزمەتی بە گەل و نیشتمانەكەمان كردووە، هەروەها وتی: بەدەر لەوەش زانكۆی سلێمانی لە قۆناغە میژووییەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا رۆڵی گرنگی گێڕاوەو چەندین قوربانیداوە .
 راشیگەیاند: خۆشبەختانە زانكۆی سلێمانی چەندین ساڵە وەك تاكە زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی یەكەمدایەو لەسەر ئاستی عیراق و جیهانیش بەردەوام بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت، بێگومان ئەم دەستكەوتانە بە هەوڵی بێوچانی مامۆستایانی ئەم زانكۆ خۆشەویستە هاتووەتە دی .
پاشان لەلایەن مەڵبەندی رێكخستنی 1ی سلێمانییەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە سەرۆك و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی

.


 





 2021-04-28
 175