زانکۆی سلێمانی مەراسیمێکی ڕێزلێنانی رێکخست



زانکۆی سلێمانی مەراسیمێکی ڕێزلێنانی رێکخست

 [email protected]

 ئێوارەی رۆژی 2-5 بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن حسین مەراسیمێکی رێزلێنان و ئێوارە خوانێک بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک بەش و یاریدەدەرانیان و بەڕێوبەرانی بەڕێوبەرایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی رێکخرا ، لەئاست ئەو خزمەتەی بە زانکۆی سلێمانیان گەیاندووە. سەرەتای مەراسیمەکە کە لەمەڵبەندی رۆشنبیری زانکۆی سلێمانی رێکخرابوو سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد کەتێیدا ووتی:وەک ئەنجوومەنی زانکۆ خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانیین کە ئەم ئێوارەیە لەگەڵ ئێوەی بەڕێز کۆدەبینەوە،وتیشی هەموولایەکتان ئاگادارن بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا کاریگەریەکی سلبی و خراپی کردە سەر رەوشی ژیان بەگشتی و ئاستی خوێندن بەجۆرێک لەهەموو دنیا پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانی تێک شکاند کۆڕوکۆبوونەوە ۆورک شوپ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کەم کردەوە،بەدڵنیاییەوە لەناو زانکۆش پەیوەندی نێوان ستاف و مامۆستایان و راگرو یاریدەدەری سەرۆک زانکۆو سەرۆک زانکۆکانیشی پەک خست. وتیشی ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی سوپاسێکی گەرمی یەکە یەکەی ئێوەی بەڕێز بکە مکە ڕۆڵتان هەبووە لەسەرخستنی پرۆسەی خوێندن لەسەردەمی کۆرۆنادا وە هەروەها رۆڵی گرنگتان هەبوو لەپێخستنی ئاستی زانستی زانکۆی سلێمانی. دکتۆر رەزا حەسەن وتیشی: دیارە کۆمەڵە کەسانێکی تر هەن کەلەپشت ئەم سەرکەوتنەی زانکۆی سلێمانییەوەن ئەوانیش ئەو توێژەرە بەڕێزانەی زانکۆمانن کەتوێژینەوەی زانستی لە گۆڤاری ئاست بەرز بڵاودەکەنەوە وتیشی لەبەرنامەماندایە مەراسیمێکی ڕێزلێنانیش بۆ ئەوان ڕێکبخەین. لەکۆتایدا سوپاسی ماندووبونیان کردن لەبەڕێوەبردنی بەش و کۆلێج و بەڕێوبەرایەتییەکانیان.

 





 2021-05-02
 528